هه‌بوو
نه‌بوو، جووتیارێک هه‌بوو، جووتیاره‌که گوێدرێژێکی هه‌بوو. ڕۆژێکیان
جووتیاره‌که گوێدرێژه‌که‌ی له ناو کێڵگه‌که‌یدا به‌ره‌ڵڵا کرد، پاش
ماوه‌یه‌ک هه‌ستی کرد دز گوێدرێژه‌که‌یان دزیوه.
ئیتر ئه‌وه‌یش ده‌ستی دایه کوته‌کێک و
که‌وته گه‌ڕان وناو کۆڵانه‌کانی گونددا، به‌ده‌نگی به‌رز هاواری
ده‌کرد و داره‌که‌ی ڕاده‌وه‌شاند و ده‌یگوت:
ـ هه‌ی دز، هه‌ی ترسنۆک، پێت ده‌ڵێم زوو
گوێدرێژه‌که‌م بۆ بێنه‌وه، ئه‌گه‌رنا ناچار ده‌بم کارێک بکه‌م وه‌ک
کاره‌که‌ی باوکم.
جووتیاره‌که به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه هه‌موو
خه‌ڵکی گونده‌که‌ی ترساند. تاله ئه‌نجامدا دزه‌که له ترسان گوێ
درێژه‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه. پاشان یه‌کێک چوو بۆ لای کابرا و لێی پرسی:
ـ ئه‌رێ باوکت چی کرد کاتێ
گوێدرێژه‌که‌یان دزی؟
جووتیاره‌که به پێکه‌نینه‌وه گوتی:
ـ گوێدرێژێکی تری کڕی!
ئیتر به‌م گاڵته‌وگه‌په جوتیاره‌که
گوێدرێژه‌که‌ی خۆی ده‌ست که‌وته‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ کوردی:
ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له شاری
هه‌وڵێر.