جووتیارێک
هه‌بوو هه‌ستی کردبوو که واده‌ی مردنی هاتووه بۆیه منداڵه‌کانی بانگ
کرد و پێی گوتن: ڕۆڵه‌کانم ئاگاداربن ده‌ست له زه‌ویی باب و
باپیرانتان هه‌ڵنه‌گرن، چونه‌ک زێڕێکی زۆری تێدایه. به‌ڵێ ڕاسته من
شوێنی زێڕه‌که پێ نازانم ، به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر به وردی و به باشی
زه‌وییه‌که بكێڵن و چاکی بکۆڵن ئه‌وه ده‌یدۆزنه‌وه. نابێ هیچ شوێنێکی
تێدا به‌جێ بێڵن و هه‌موو جێیه‌کی بپشکنن تا ده‌یدۆزنه‌وه.
منداڵه‌کان پاش ئه‌وه‌ی باوکیان مرد،
کێڵگه‌که‌یان سه‌رتاسه‌ر کێڵا، ئه‌م لاو گه‌ڕان ، ئه‌ولا گه‌ڕان ،
جێگایه‌ک نه‌ما نه‌یپشکنن ، تا وای لێ هات به‌رهه‌مه‌که‌یان دوو
چه‌ندانی ساڵانی پێشوو بوو.
به‌ڵام هیچ شـتـێکی شاراوه‌یان
نه‌دۆزییه‌وه.
باوکه‌که‌یان زۆر زانا بوو که پێش مردنی خۆی پێی گوتبوون:
زه‌وییه‌که زێڕێ تێدایه. به‌ڵام له ڕاستیدا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو
کاری تێدا بکه‌ن و بیکێڵن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی باشتر ببێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڕگێڕانی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ
کوردیی : ئه‌میری حاجی داود
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی (ئاراس) له
شاری هه‌وڵێر.