دایک

 * *

مناڵێكی ساوا بووم

كه‌ی وه‌ك ئێستاكه وابووم

دایكم به‌ خێوی كردم

ئه‌و نه‌بایه‌ ئه‌مردم

به‌ لای‌لایه‌و گۆرانی

ڕای ژه‌نووم تا به‌یانی

به‌ شیری مه‌مكه‌كانی

منی به‌ به‌رهه‌م هانی

ڕه‌نجی له گه‌ڵ كێشاوم

له باوه‌شیا دایناوم

به‌رگ‌‌و جلی بۆ شتووم

خزمه‌تی زۆری كردووم

چاكه‌ی وا له به‌‌ر چاوم

هه‌تا له دنیا ماوم

ئه‌بێ دڵی نه‌شكێنم

ئاره‌زووی به‌ جێ بێنم

                                               فایه‌ق بێ‌كه‌س


  • لێكدانه‌وه‌ی ووشه‌كان:

  • ساوا: ساڤا، خودان، كه‌ره‌م.

  • به‌ خێوی كردم: خودان كرم.

  • ڕای‌ ژه‌نووم: ده‌هه‌ژاندم.

  • باوه‌ش: به‌ر مل.

  • ئاره‌زوو: هێڤی، هیوا، ئاوات، دڵخواز.


  • پرسیار:

1- بۆ چی منداڵ دایک‌و باوكی خۆی خۆش ده‌وێ؟

2- دایك به‌ چێ منداڵی خۆی به‌خێو ده‌كات؟

3- كێ كارو باری ماڵ به‌ڕێوه ده‌بات؟

4- ئایا منداڵ چۆن چاكه‌ی دایك‌و باوكی ده‌داته‌وه؟

* ئه‌م بۆشایی‌یانه‌ی خواره‌وه پڕ بكه‌وه:

1- دایكم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ كردم.

2- ڕه‌نجی له‌ گه‌ڵ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ .

3- ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ‌و جلی بۆ شتووم.

4- چاكه‌ی وا له به‌ر ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ .

5- د‌ەبێت ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ نه‌شكێنم.