قاره‌مان
نموونه‌ی جووتیارێكی چالاک بوو، یه‌كێك بوو له‌و جووتیارانه‌ی زه‌وی ده‌كێڵا و به
ئاره‌قه‌ی نێوچا‌وانی خۆی نانی په‌یدا ده‌كرد. به درێژایی ڕۆژگار له ناو
كێڵگه‌یه‌كدا هات‌وچۆی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی جووتكردن و كشت‌وكاڵ كردن‌دا
ئاگای له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێت و له‌كاركردن و چالاكیه‌كاندا هاوكار‌یان
له‌گه‌ڵدا بكات. ئه‌وان مه‌كینه‌یه‌كیان هه‌بوو كه زه‌ویه
پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ته‌كانیان
پێ ده‌كێڵا.
ڕۆژێكیان ده‌مه‌و به‌یانی دایكی ئازاد كوڕه‌كه‌ی بانگ
كرد و پێی وت: ئازاد! ڕۆڵه زووكه له خه‌و ڕاپه‌ڕه، وا باوكت و براكانت پێشت
كه‌وتوون و چوونه‌ته كێڵگه، چونكه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌نم تۆ‌و كردنه. ئازاد كه
چاوی كرده‌وه دیتی كه ئه‌وه دایكیشی خۆی ئاماده كردووه و جلكی كاركردنی پۆشیوه،
پووشینه‌كه‌ی له سه‌ر و پشتێنی له پشت به‌ستووه و پێڵاوه‌له‌ی له پێ كردووه.
ئازاد له نوێنه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕی و زوو خۆی گۆڕی و ئاوڕی
دایه‌وه لای جانتای كتێبه‌كانی و وتی: كتێبه‌كانم ئێوه دڵگیر مه‌بن، یه‌ك دوو
حه‌فته‌م پێ ناچێت و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كشت‌وكاڵ چاوه‌ڕێم
ده‌كات.
ئازاد به گورجی و چست و چالاكی ڕووی له مه‌زرا كرد،
ته‌ماشای كرد جموجۆڵێكی بێ وچان ده‌ستی پێكردووه و ده‌نگ و سه‌دای كار كردن له
هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رز بۆته‌وه. له‌ملاوه وا به وڵاخ ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ
ده‌به‌ن، له‌و لاشه‌وه ده‌زگای جووت كردن زه‌وی ده‌كێلێت، باوكیشیان له گه‌ڵ
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا وا خه‌ریكی كشت‌وكاڵ كردنه.
تۆ بڵێی هه‌موویان چاوه‌نواڕی ئازادیان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ر كه گه‌ییشته ئه‌وێ، ئه‌وسا ئه‌وانیش ده‌س به كاركردن بكه‌ن؟! به‌ڵی، ئه‌وان
چاوه‌ڕێ بوون، چونكه ئازاد هه‌رچه‌نده به ته‌مه‌ن بچووك بوو به‌ڵام له كاری كشت‌وكاڵدا كارامه و زیره‌ك بوو. به‌و چه‌شنه هه‌ر كه ئازاد گه‌ییشته كێلگه‌كه له هه‌موو
لایه‌كه‌وه ئه‌م ده‌نگه به‌رز بۆوه: وا كار كردنی ته‌واو ده‌ستی پێكرد.