وه‌رز زستان بوو، شه‌و داهاتبوو، ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌كه
هه‌موویان پاش نوێژی شێوان بۆ شه‌وچه‌ره
دانیشتبوون.
باوک وتی: باشترین خوو
و ڕه‌وشت كه له باپیرتانه‌وه فێر
بووم ئه‌وه‌یه ئیش و كار له وه‌ختی خۆیدا
جێبه‌جی بكرێت، باپیرتان پێی
ئه‌وتم:
ڕۆڵه، كاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌وه سبه‌ینێ چونكه ئه‌و كارانه به‌سه‌رته‌وه كۆ
ده‌بنه‌وه و ئیتر بۆت ته‌واو ناكرێن.
سیروان وتی:
بابه گیان منیش ئه‌و ڕه‌وشته له تۆ فێر بووم، بۆیه كاروباری قوتابخانه دوا نا‌خه‌م و له كاتی خۆیدا
ڕایده‌په‌ڕێنم.
نازدار وتی: من كاتی خۆم له نێوان ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری
قوتابخانه و خوێندنی سه‌ربه‌خۆدا دابه‌ش كردووه.
باوك ده‌ستی به سه‌ری كچه‌كه‌یدا هێناو پێی وت: به
خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك ساعه‌ت له‌و كتێبه‌ی كه به دڵته ڕۆشه‌نبیری و زانینت
په‌ره
ده‌ستێنێت.
نازدار وتی: له‌به‌ر ئه‌مه من كتێبی زانستی و چیرۆكی
به‌كه‌ڵك ده‌خوێنمه‌وه و زۆر ئاگاداری كتێبه‌مانم ده‌كه‌م.
باوك وتی: نازدار چۆن ئاگاداری كتێبه‌كانت ده‌كه‌یت؟
نازدار وتی: كه كتێبێک ده‌خوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم
گه‌یشتومه‌ته كوێ قه‌ڵه‌م ناخه‌مه ناو لاپه‌ڕه‌كانییه‌وه و سووچی لاپه‌ڕه‌كانیشی
نانووشتێنمه‌وه.
باووک وتی: چاك ده‌كه‌یت نازدار. ئه‌ی تۆ سیروان چۆن
ئاگاداری كتێبه‌كانت ده‌كه‌ی؟
سیروان گووتی: بابه: له كاتی خوێندنه‌وه‌دا خواردن ناخۆم
نه‌وه‌كو كتێبه‌كه‌م چه‌ور بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستم پاك نه‌بێت یاوه‌كو ته‌ڕ بێت ئه‌وا
ئه‌نگووست ناده‌م له‌كتێبه‌كه‌م و هیچیشیان له‌سه‌ر نانووسم.
نازدار وتی: منیش كتێبه‌كانم ناخه‌مه سه‌ر زه‌وی و
له‌سه‌ر مێزی نانخواردنیان دانانێم و به ئه‌مووسته‌كه‌ڵه‌ی ته‌ڕ لاپه‌ڕه‌كانی
هه‌ڵ ناده‌مه‌وه.
باوك وتی: شانازی به هه‌ردووكتانه‌وه ده‌كه‌م و
پاداشتان به‌وه ده‌ده‌مه‌وه كه كتێبخانه‌یه‌كی خنجیلانه‌تان بۆ ده‌كڕم بۆ ئه‌وه‌ی
كتێبه‌كانتان نه‌درێن‌و ون نه‌بن.