Waney Kurdî

Perlan

Mediya

Fonts & Editors

 

 

  • لێكدانه‌وه‌ی ووشه‌كان:

  • له‌ پێناو: له‌ ڕێگای، له ئاست، بۆ‌ خاتری.

  • به‌‌خت ده‌كه‌ین: ده‌به‌خشین، فیدای ئه‌كه‌ین.

  • هه‌ڵمه‌ت: په‌لامار، هێرش

  • وردوخاش: پارچه ‌پارچه‌ كردن، له‌ت‌وپه‌ت كردن.

  • كاره‌سات: ڕوداوی ناله‌بارو قورس.

 

  • گفتوگۆ كردن:

  1. له‌پێناوی نیشتماندا چی به‌خت ده‌كه‌ین؟

  2. ڕێی نه‌جات‌و ڕزگار بوون له‌ چی‌دایه؟

  3. ئه‌گه‌ر - خوانه‌خواسته - نیشتمان تووشی كاره‌ساتێک هات تۆ چی ده‌كه‌یت؟

نیشتمانم

ئێمه له پێناوی نیشتمان

به‌خت ده‌كه‌ین سامان ‌و گیان

كه‌س ناوێرێ هه‌ڵمه‌ت به‌رێ

ورد و خاش ئه‌كه‌ین دوژمنان

٭ ٭ ٭

به‌ خوێنی ئاڵ ‌و گه‌ش ڕشتن

نووسیمان سروودی سه‌ركه‌وتن

سه‌ربه‌رزین ئێمه له جیهان

چاومان ناترسێ له مردن

٭ ٭ ٭

به‌رامبه‌ر هه‌موو كاره‌سات

دره‌نگ‌وه‌خت بێ ‌و شه‌و‌ی نه‌هات

هه‌ڵ‌ده‌كه‌ین چرای‌ زانستێ

عیلم ‌و زانسته‌ ڕێگای نه‌جات

٭ ٭ ٭

ئیتر ئه‌ی نیشتمانی شیرینم

بژی ڕووناک كه‌ره‌وه‌ی ژینم

خوا بتپارێزێت له‌ دوژمن

له‌ به‌رزی ‌و شادیدا بتبینم

 

 

[Copyright © 2000 - 2007]

فۆنت و ئێدیتۆر

مـێد‌یا

په‌ڕلان

وانه‌ی ‌كوردی