باڵنده‌كان
ڕه‌وشت و سروشتی سه‌یر سه‌یریان هه‌یه، یه‌كێك
له‌و سروشتانه ئه‌وه‌یه كه حه‌ز له گه‌شت كردن‌و ڕه‌و كردن ده‌که‌ن، بۆ نموونه
له وه‌رزی پاییزدا هه‌ر كه گه‌ڵای دار زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ده‌وه‌رێته سه‌ر
زه‌وی و باڵنده‌كان هیچ په‌نایه‌كیان بۆ نامێنێته‌وه كه له چنگ ڕاوچی خۆیانی تێدا
بشارنه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه خۆیان بۆ ڕه‌و كردن ئاماده ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان هه‌موو
ساڵێک ڕه‌و ده‌كه‌ن. بۆ نموونه: له‌قله‌ق كه له‌وه‌رزی سه‌رمادا كۆچ ده‌كه‌نه
گه‌رمه‌سێران، له سه‌ره‌تای به‌هار دا كه هه‌وای كوردستان ڕوو له خۆشی ده‌كاته‌وه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌مان.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و باڵندانه‌ی ڕه‌و ده‌كه‌ن و
چۆنێتی گه‌شته‌كه‌یان له مامۆستایه‌کی
بیۆلۆژیم پرسی، ئه‌ویش به‌م چه‌شنه وه‌ڵامی
دامه‌وه و گوتی:
ئه‌و باڵندانه
ده‌ست به گه‌شتێكی دوور و درێژ و سه‌خت ده‌كه‌ن و له ده‌ریا ده‌په‌ڕنه‌وه. جاری وا
هه‌یه بێ ڕاوه‌ستان ڕه‌وه‌كه‌یان بیست‌وچوار سه‌عات ده‌خایه‌نێ و خێرایی
فڕینه‌كه‌یان ده‌گاته شه‌ست یا حه‌فتا كیلۆمیتر له سه‌عاتێكدا. هه‌ر وه‌ها
مامۆستا پێی وتم باڵنده‌كان به سه‌ر خانووه‌كانمانه‌وه ده‌فڕن و ده‌كه‌ونه سه‌رووی
چینه ژوورووه‌كانی ئاسمان و له ده‌ریا و كیشوه‌ره‌كان ده‌په‌ڕنه‌وه و له كاتی
گه‌شته‌كه‌یاندا ده‌نیشنه‌وه و ورده ماسی ناو ئه‌و ده‌ریایانه ڕاو ده‌كه‌ن و
ده‌یانخۆن. له كاتی هه‌ڵفڕینیشیان‌دا ده‌نگێكی خۆشیان لێ ده‌بیسرێت وه‌ك بڵێی به
دڵته‌نگیه‌وه ماڵ‌ئاوایی له نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن! له كاتی ڕه‌و
كردنه‌كه‌شیاندا بۆ شوێنێكی ئه‌وتۆ ده‌گه‌ڕێن كه تیادا گه‌رمیان بێته‌وه و
خواردنیان ده‌س كه‌وێت و به ئاسووده‌یی تیادا بژین. هه‌روه‌ها گه‌شته‌كه‌شیان به
كۆمه‌ڵی ده‌بێت و هه‌ر كۆمه‌ڵه باڵنده‌یه‌ك سه‌رۆك و لێپرسراوی خۆی هه‌یه كه
ڕێنوێنی كۆمه‌ڵه‌ی خۆی ده‌كات.
له وه‌رزی به‌هاردا كه ئاو و هه‌وا فێنک ده‌بێت و داره‌كان
گه‌ڵا ده‌كه‌ن ئیتر باڵنده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی خۆیان و له پێشدا
نێرینه‌كانیان دێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به گورج‌و‌گۆڵی هێلانه‌ی جوان جوان دروست بكه‌ن.
كاتێك كه ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه به‌ختیارانه هه‌موو كۆ
ده‌بنه‌وه ئه‌وا ئاهه‌نگێكی دڵڕفێن ده‌گێڕن و گۆرانی خۆش و دڵگیر ده‌ڵێن و
ئاسمان له چریكه و نه‌غمه و سۆزی ئه‌م باڵندانه ده‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌ر ده‌ڵێی
له خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كه‌یانه كه گۆرانی ده‌ڵێن.