Kurdi.fi

 

شێعر و هه‌ڵـبـه‌ستی مـنـاڵان

 

  
   

هۆ‌نراوه‌: جه‌ماڵ شارباژێری‌

 

بۆ باوکم

 

خۆشه‌ویسته‌که‌ی ژینم

باغه‌وان و په‌ژینم

سڵاوی زۆر به تینم

بۆ تۆ باوکی شیرینم

مایه ی شانازی منی

سۆز و ئاوازی منی

به‌هره‌ی به‌ختیاریمه

ئه‌م‌نامه‌یه‌م دیاریمه

خۆشه‌ویسته‌که‌م بابه

له ئێمه‌ دڵنیابه

تێ ده‌کۆشین بێ وچان

بۆ سه‌ر‌به‌رزی نیشتمان

 

نووسینه‌وه‌ و ناردنی هۆنراوه‌:  شـه‌یدا پاڵانی‌

 Fonts & Editors

 @ 2005 Kurdi.fi