Kurdi.fi

 

شێعر و هه‌ڵـبـه‌ستی مـنـاڵان

 

  
   

دایــکـــــم‌

دایکی شیرینم چه‌ند خۆشه‌ویستی

بۆ ژیانی من چه‌نده‌ پێویستی

له‌ به‌ر من به‌شه‌و ئازار ئه‌کێشی

نه‌کوو ده‌رکه‌وم تاکو دامپۆشی

به‌ لای لایه‌ی خۆش ، ئاوازی شیرین

من ئه‌که‌یته‌ خه‌و ده‌م به پێ‌که‌نین

له‌ نه‌‌خۆشیما ئه‌گه‌یته‌ فریام

چاره‌سازمی که‌ وه‌ختێ گریام

بۆ سه‌رمای زستان پارێزگارمی

بۆ هاوین ئاوی سازگارمی

ئه‌وه‌نده‌ی که‌ تۆ منت خۆش ئه‌وێ

من سه‌د ئه‌وه‌نده‌ خۆشی تۆم ئه‌وێ

نووسینه‌وه‌ و ناردنی هۆنراوه‌:  لـه‌یلــلا پاڵانی‌

 Fonts & Editors

 @ 2005 Kurdi.fi