Kurdi.fi

 

شێعر و هه‌ڵـبـه‌ستی مـنـاڵان

 

  
   

زارۆک

من زارۆکێکی کوردم

خنجیلانه‌ و بیر وردم

 له‌ ناو گه‌لان دیارم

زانا و زۆر وشیارم

كه‌وا و پانتۆڵه جلم

له‌ خاوێنی وه‌ک گوڵم

سیخمه‌ و سه‌ڵته‌ ئه‌پۆشم

بۆ کوردسـتان ئه‌کۆشم

دایم کوردیه‌ زوانم

ناسیاوی گشت جیهانم

که‌ڵهوور، کرمانج و سۆران

ئه‌وی دیکه‌یان گۆران

له‌ گه‌ڵ یه‌کدا وه‌ک براین

بۆ کوردستان یه‌ک چراین

هـۆنڕاوه‌: عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌دی   ‌ abdolnaser_ahmadi@yahoo.com

 Fonts & Editors

 @ 2005 Kurdi.fi