 |
بـه‌فـــر
به‌فری جوان و خـنجیله
سـپی و سارد و وردیله
تۆ دێیته خوار له ئاسمان
ئه‌باریته سه‌ربانان
سپی ده‌که‌ی وڵاتمان
هه‌ورامان و کوردستان
چۆله‌که دێته هه‌یوان
داوای دان ده‌کا لێمان
ده‌بێ دڵی نه‌شکێنین
تاسه‌یان به‌جێ بێبین
ده‌بێ بماڵین بانان
تاپڕ بێ کووچه و کۆڵانان
بێته ئاو بۆ جووتیاران
بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران |
|
هـۆنڕاوه‌ی: عه‌بدولناسر
ئه‌حمه‌دی abdolnaser_ahmadi@yahoo.com |
|